ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی9ی2024، بڕی 572 ملیاردیناری ته‌واوكه‌ری مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خرایه سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت: بڕیارە لە نزیکترین کاتدا تەواوی ئەو بڕە پارەی ماوە بۆ مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشت، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت.
ده‌شڵێت، لەگەڵ دابەش كردنی مووچەی مانگی 8، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی 9 وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.