کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دهكات. له راگهیهندراوێكدا کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو به ئەپیکور داوایكرد بەزووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دەستپێبکاتەوە.
راشیگهیاندووه، ئێمه لهو بڕوایهداین كه لێدوانەکانی ئەمدواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاندانێكە بۆ ئەوان کە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە. ئاماژهی بهوشكردوه، ئهوان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ئامادهن بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت هەقدەستی پێشوو و هەروەها داهاتووی کۆمپانیاکان بدرێت و ههروها مەرجە ئابووری و بازرگارنییەکانیشیان بپارێزرێن.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهیدا ئەپیکور وێڕای ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی رێكخراوی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوایكردووه حکومەتی عێراق، بە ههماههنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، کێشە هەڵپەسێدراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و بەزووترین کات پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.
ئەپیکور ههروهها ئاماژەی بە لێدوانی 17ی ئەیلوولی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میدیای ئەمریکا كردووه کە رایگەیاندبوو، رەنگە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵەی ئەپیکور داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سێ قۆڵیی نێوان بەغدا و هەولێر و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.