لەبەر ڕۆشنایی هه‌ڵكشانی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی کرد هه‌رچی زووه لوبنان به‌جێبێڵن، ئه‌مه لەکاتێکدایه گەشتە بازرگانییەکان هێشتا بەردەستن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی، له نوێكارییهكانیدا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین گه‌شته‌كانیان بۆ به‌یروت و شاره‌كانی دیكه‌ی لوبنان ڕاگرن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌وێشن به‌په‌له ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵن.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئامێره‌كانی په‌یجه‌ر و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی كه له‌نێوان حزبوڵڵا و ئیسڕائیل به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوچه‌یی.
چه‌ندین جاریش داوای له ئیسڕائیل كردووه خۆی به‌دوور بگرێت له ململانێكان له باشووری لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.