Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:26

کابینەی نۆیەم کارگەیەکی گرنگ و گەورەی بەرهەمهێنانی گەنم لە زاخۆ دادەمەزرێنێت

کوردستان TV
100%


ڕۆژى شه‌ممه‌ (21 ى ئه‌يلوولى 2024)، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى كارگه‌ى سليڤانا ـى له‌ زاخۆ دانا.

كارگه‌ى سليڤانا‌ ده‌بێته‌ يه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترين كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم، كه‌ به‌ پێى ستانداردە‌ جيهانييه‌كان كار ده‌كات.

کارگەکە، تواناى به‌رهه‌مهێنانى هه‌زار تۆن گه‌نم و تواناى عه‌مباركردنى 25 هه‌زار تۆن گه‌نمى ناوخۆی ده‌بێت.

ئه‌م كارگه‌يه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 18 دۆنم زه‌وى دروست ده‌كرێت؛ به‌ ته‌واوبوونى، زياتر له‌ 200 هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌بێته‌ پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ و ئابوورى.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.