ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 9/21 کاتژمێر 6:00ی ئێواره، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، ئاهەنگی سێیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی 20-09-2021، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دامەزرێنرا. بەم بڕیارە، دەستی زیاتری ئاوەدانی گەیشتە زاخۆ و کاروباری ڕۆژانەی خەڵکیش ئاسانتر ڕایی دەکرێن.
له سه‌رده‌می کابینەی نۆیەم، 13 پرۆژەی گرنگ و ستراتیجیی به گوژمەی زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌تیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وه‌رگرتووه کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژاندنەوەی کەرتەکانی بازرگانی، گەشتیاریی و پیشەسازیی ئیداره‌كه هەبووە.
بێجگە لەم 13 پرۆژە گرنگ و ستراتیجییە؛ پرۆپۆزه‌ل بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنان؛ پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ كراون و دوای پێداچوونه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان، مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت.
لەوەتەی زاخۆ بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ، ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی 286 پرۆژە لەو سنوورە دراوە؛ 218ـیان تەواوبوون و 68 پرۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەتی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.