ڕۆژی شەممە 21ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو و، پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و دەرئەنجامە ئیجابیەكانی دوایین سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا.
هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا و وێستگە گرنگەكانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە درا و كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر ئەوەی دووپات كردەوە كە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە هەموو جۆرە بارودۆخێكدا بەردەوام دەبن و دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.