Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:31

بە گوژمەی 28 ملیار دینار پرۆژەی جووتسایدی شێخان- لالش جێبەجێ دەکرێت

100%


لە پارێزگای دهۆک، بە گوژمەی زیاتر لە 28 ملیار دینار، پرۆژەی جووتسایدی شێخان- لالش جێبەجێ دەکرێت.

درێژایی ڕێگەکە 8.2 کیلۆمەترە و دەڤەری شێخان بە لالشەوە دەبەستێتەوە. پرۆژەکە بە پێوەری نێودەوڵەتیی ڕێگەسازی جێبەجێ دەکرێت.

ئەم ڕێگەیە جگە لە ئاسانیی هاتوچۆی هاووڵاتییان و جووڵەی بازرگانی، ئاسانکاری بۆ گەشتیاریی ئایینی دەکات و هاتوچۆ بۆ پەرستگەی لالش ئاسانتر دەبێت.

پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵی و بە دەستی کرێکارانی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.