Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 19:55

ئەمریکا: لە مانگی نيسانی ڕابردووەوە بوونی سەربازییمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە

100%

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پاتریک ڕایدەر ڕایگەیاند کە لە دوای مانگی نیسانی ڕابرادووە، بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە.

ڕایدەر بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، واشنتۆن باوەڕی بەوە ھەیە کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ لوبنان، چونکە دڵنیای دەدات لەوەی شەڕەکە بەرەو ململانێیەکی فراوانتر لە ناوچەکە نەڕوات.

ڕاشیگەیاندووە کە ئێستا بوونی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بووە، بە تایبەتیش لە دوای ئەو ھێرشەی کە ئێران لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لە وەڵامی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامیدا.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە کە وڵاتەکەی بە جیددی کاری کردووە، بۆ ئەوەی ململانێیەکە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە لە ناوچەکە پەرە نەسێنێت و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمریکا بەردەوامە لە گرنگیدان بەو پرسە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.