Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:45

بەهۆی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك فەرماندەیەكی كەتائیبی حزبوڵای عێراق كوژرا

100%

لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەولەتی دیمەشق لە پایتەختی سووریا، فەرماندەیەكی كەتائیبی حزبوڵای عێراق كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ئیسڕائیلەوە بە درۆن ئۆتۆمبێلێك لە نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق كرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا كەسێك كوژراوە لەگەڵ برینداربوونی كەسێكی دیكە كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون.

راشیگەیاند: ئەو كەسەی كوژراوە یەكێك بووە لە فەرماندە باڵاكانی كەتائیبی حزبوڵا لە عێراق بەناوی (ئەبوو حەیدەر ئەلخەفاجی).

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.