Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:36

نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانیی سعوودیە لە هەولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانیی سعوودییە كرایەوە، لەمبارەیەشەوە باڵیۆزی سعوودییە رایگەیاند، ئامادەن كاڵا لە هەرێمی كوردستانەوە هاوەردە بكەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی عەبدولعەزیز ئەلشمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبی سعوودییە لە عێراق، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر، واژۆ لەسەر کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانی سعوودییە کرا.

لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی نووسینگەكەدا، باڵیۆزی سعوودییە پاڵپشتی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

عەبدولعەزیز ئەلشمەری ئاماژەی بەوەش دا كە وڵاتی سعوودییە ئامادەیە بۆ هاوردەکردنی هەر کاڵایەك کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بهێندرێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئاسانكارییەك دەكەن.

لای خۆشییەوە د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان راگەیاند: كردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی بازرگانیی سعوودییە لە شاری هەولێر زۆر گرینگە، چونكە دەرگەی زیاتری بازرگانی لەنێوان سعوودیە و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و ئاسانكاری زۆریش دەكات بۆ بازرگانانی هەردوولا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.