موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، بڕیاریدا دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوینان، ئه‌و خۆپیشاندانانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه داوای له لایه‌نگرانی كردبوو ڕێكبخرێت بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی شه‌ڕی غه‌ززه.
پێشتر سه‌در داوای كردبوو كه هه‌ینی داهاتوو، له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ندی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا كردبوو، چیتر ڕێگه نه‌درێت ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه درێژه پێبدات.
جێی ئاماژه‌یه، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی په‌یجه‌ر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لوبنان ڕوویدا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرایكرد، كه له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا 12 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.