ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ سێیه‌م رۆژی له سه‌ر یه‌ك كۆده‌بێته‌وه و ئه‌مڕۆش دەنگدان و خوێندنەوە بۆ حەوت پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات.
كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی9ی2024 ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساى سەندیکاى پرۆگرامسازانى عێراق ده‌درێت و دواتر خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى بەرەنگاربوونەوەى شاردنەوەى زۆرەملێ و پێشنیازەیاساکانى یانە وەرزشییەکان و پاراستن و باشترکردنى ژینگە ده‌كرێت.
هەر لە درێژه‌ی دانیشتنى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى نوێنەران، خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازەیاساى دەستە نیشتمانییەکان بۆ چاودێریی ئەتۆمى و تیشکدانەوە و کیمیایی و بایەلۆجى دەکرێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له بڕگه‌ی كۆتاییدا، خوێندنەوەى یەکەم بۆ پرۆژەیاساى خاوەندارێتى بیرۆکە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.