ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی میسر دەکات کە لە میاندا پرسی ئاگربەست لە غەززە و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک بەرەوە میسر بەڕێدەکەوێت و لە میانیدا بەشداری لە ئەنجامدانی گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئامانج لە ئەنجامدانی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا و میسر، بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەسپاندنی گەشەسەندنی ئابووری، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە ڕێگای ڕۆشنبیری و پەروەردەوە.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر، بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، ھەروەھا کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانی گەلی فەڵەستین و یارمەتییەکان بۆ بەدیھێنانی ئاسایشی ھەریمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
ھاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قاھیرە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن بۆ میسر تا 19ی ئەم مانگە، بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.