شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
شانده‌كه‌ی كوردستان دوێنێ گه‌یشته به‌غدا و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی9ی2024 ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات، ئامانج له چوونی شاندەكە بۆ پرسی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و هاوتاكردنی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ربازییه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی، ئەمە جگە لە وردبینیكردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
وردبینییه‌كان لە هەرێمی كوردستان تەواو كراون، به‌مه‌ش پاش تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی مانگی هەشت، پێویسته حكومه‌تی عێراق پارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت. بۆ مووچەی ئەم مانگە و تەواوی مانگەكان، داوا لە وەزارەتەكان كراوە بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها ناوی دووبارەش لە لیستی مووچەدا نەبێت.
هه‌روه‌ها یەكێك لە كێشەكان، مووچەی فەرمانبەرانی مۆڵەتدراوی بێ مووچە بوو له هه‌رێمی كوردستان كه ئەوەیش چارەسەر كراوە، سه‌باره‌ت ئەوانەشی كه مۆڵەتی بێ مووچەیان وه‌رگرتووه ده‌بێت وه‌ك ئاماژه بنووسرێت كە له مۆڵه‌تدان و مووچە وەرناگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.