ژه‌نیار ئاودێرمه‌حموود: له كوردستان هیچ ژه‌نیاره‌كی چه‌لۆ نییه كه‌وا له من بكات پێی سه‌رسام بم و لاسایی بكه‌مه‌وه
خاتوونی ژه‌نیاری به توانای كوردستان (ئاودێر مه‌حموود) یه‌كێكه له‌و ژه‌نیارانه‌ی كه شوێن په‌نجه‌ی له نێو موزیكی كوردی دیار و به‌رچاوه، ئه‌و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپ و تیپی موزیكی شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كاری كردوه، ئاودێر عه‌شقێكی شێتانه‌ی بۆئامێری چه‌لۆیه‌كه‌ی هه‌یه هه‌میشه وه‌كو كه‌سێكی نزیك له خۆی سه‌یری ده‌كات تێكه‌ڵ به‌رۆحی بووه، ئێمه وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی بۆ ئاشنا بوون به‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
ئا- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* سه‌ره‌تا خوێنه‌رانمان حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن، ئاودێرخان چۆن ئاشنای جیهانی موزیك بوو؟
- هه‌موو كه‌سێك حه‌زی له موزیكه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌سه‌ره‌تا تامه‌زرۆی موزیك نه‌بووم، به‌ڵام خێزانه‌كه‌م موزیكیان زۆر زۆر پێ‌خۆش‌بوو، بۆیه زۆر هانی منیاندا له هه‌مان كاتدا پێیان خۆش بووله‌م بواره دا بخوێنم ،ئه‌م هاندانی خێزانه‌كه‌م وای لێكردم بچمه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی ئه‌گه‌ر نا له‌سه‌ره‌تادا هیچ بیرم له‌وه نه‌كردبووه فێری موزیك بم، ئێستاش موزیك به‌جۆرێك تێكه‌ڵ به‌رۆحم بووه ناتوانم رۆژێك به‌بێ موزیك گوزر بكه‌م.
*له نێو ئه‌و هه‌موو ئامێره موزیكیانه بۆچی ئامێری چه‌لۆت هه‌ڵبژارد؟
-راسته له‌سه‌ره‌تادا من تامه‌زرۆی موزیك نه‌بوو ،به‌ڵام پێش بچمه په‌یمانگا حه‌زم له ژه‌نینی ئامێری چه‌لۆ بوو هه‌رچه‌نده پێشتر هیچ ئه‌زموونێكم له‌سه‌ر ئامێره‌كه نه‌بوو،به‌ڵام كاتێ له ته‌له‌فزیۆن ئه‌و ئامێره‌م ده‌بینی تاكه ئامێر بوو سه‌رنجی راكێشام و زۆر حه‌زم لێی‌بوو له‌په‌یمانگاش به ئامێری چه‌لۆ ده‌ستم پێكرد تائێستاش به‌رده‌وامم هیچش په‌شیمانیم له هه‌ڵبژاردنی ئێستا ئامێره‌كه وه‌كو كه‌سێكی نزیكی خۆمی سه‌یر ده‌كه‌م ئه‌توانم بڵێم تێكه‌ڵ به‌من بووه .
* كامه‌ن ئه‌و ژه‌نیارانه‌ی كه به ژه‌نیان سه‌رسامیت وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژه‌نینی تۆدا هه‌بووه؟
- له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ریم هیچ ژه‌نیارێك نه‌بوو له ئامێره‌كه‌ی خۆما تا من پێی سه‌رسام بم ، ئه‌تواتنم بڵیم تائێستاش له كوردستان هیچ ژنیاره‌كی چه‌لۆ نییه كه‌وا له من بكات پێی سه‌رسام بم و لاسایی بكه‌مه‌وه یاخود سوودی لێوه‌ربگرم به‌داخه‌وه من خه‌فه‌ت ده‌خۆم كه‌تاوه‌كو ئێستا ژه‌نیارێكی واله كوردستان هه‌بێت كه سه‌رنجی من رابكێشێت ..به‌ڵام من زۆر سه‌رسامم به ژنیاره ئه‌ورپییه‌كان به‌جۆرێك ژه‌نیاری زۆر به توانایان هه‌یه بۆیه ده‌مێكه تێكه‌ڵاوی زۆریانم زۆر سوودم لێ وه‌رگرتوون هه‌ندێكان كه هاتوونه‌ته‌وه كوردستان وانه‌ی تایبه‌تم لێوه‌رگرتوون هه‌روه‌ها كاتێ خۆم گه‌شتی ده‌ره‌وه‌م كردووه له‌وێ وانه‌ی تایبه‌تم له‌لایان وه‌رگرتووه.
* به‌رێزتان له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی موزیك كارتان كردوه،تاچه‌ند ئه‌و تیپانه هاوكارت بوون بۆ پیشڤه‌چوونی ئه‌زموونی هونه‌ری تۆ؟
- من وه‌كو ژه‌نیارێكی چه‌لۆ ئه‌توانم بڵیم له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپه موزیكییه‌كانی ناوشاری سلێمانی و ده‌توانم بڵیم ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش كارم كردوه،له چه‌ندین رووه سوودی زۆرم لێوه‌رگرتوون وه‌كو سه‌ره‌تا كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپ و گروپانه تۆ ئه‌زموون زۆر پیداده‌كه‌یت له هه‌مان كاتدا ئاشنا ده‌بیت به میوزیكه‌كانی تر وه ئاشنا ده‌بیت به ستایلی جیاواز له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگروپه‌و به‌شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر موزیك ده‌كات ئه‌مانه هه‌موو سوودی زۆری هه‌یه بۆ كه‌سێك كه كه‌سه‌ره‌تا ده‌ست پێبكات وه‌كو لایه‌نی ژه‌نیینش من سوودم لێبینیوه به‌تایبه‌تی كه‌سه‌ره‌تا موزیكی كلاسیك ده‌خوێنێت به‌ڵام ئه‌و موزیكه‌ی له كه‌ڵچه‌ری ئێمه دا هه‌یه له‌موزیكی كوردیدا هه‌یه جیاوازه له‌گه‌ڵ موزیكی كلاسیك بۆیه تۆ فێری ئه‌و شێوازه ژه‌نینانه ده‌بیت فێری شێوازی ئه‌و تۆنانه ده‌بیت كه‌له موزیكی كوردیدا ده‌ژنێرێت له‌به‌ر ئه‌وه من سوودی زۆر لێوه‌رگرتوون.
* وه‌كو ژه‌نیارێك ،كامه‌یان زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رگر هه‌یه (ئاواز یاخود تێكست یان شێوازی ئه‌دایه‌كه؟
- من وای ده‌بینم كه‌هه‌ریه‌كه‌و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه زۆر جار ئاوازه‌كه زۆر زۆر ده‌چێته ناو خه‌ڵكه‌وه به‌جۆرێك ئاوازه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه،ئه‌وه‌نده گرنگی به ئادای گۆرنیبێژه‌كه یاخود تێكسته‌كه نه‌داوه زۆر جاریش به‌پێچه‌وانه وه‌رگر ئه‌وه‌نده گرنگی به تێكسته‌كه یاخود به‌ووشه‌كان ده‌دات به‌لایه‌وه گرنگ نییه ئاوازه‌كه چۆن چۆنییه یان موزیكه‌كه‌ی چۆنه بۆیه ده‌ڵێم كاریگه‌ریه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌رگر به‌وه‌ی كامه‌ی زیاتر له (ئاواز، یاخود تێكست ، یاخود وتنه‌كه) كاریگه‌ری لێده‌كات، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریه‌كه له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه.
* ئێوه له‌په‌یمانگا و كۆلێژی هونه‌ریت خوێندوه ،تاچه‌ند گرنگه ژه‌نیار به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئامێره‌كه‌ی بژه‌نێت؟
- من په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ته‌وا كردوه و كۆلێژی هونه‌ریشم به‌پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واو كردوه،شێوازی ژه‌نین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زۆر گرنگه وه‌كو سه‌ره‌تا هه‌ركه‌سێك ده‌ست به‌هه‌ركارێك بكات پێویسته شێوازه راسته‌كه‌ی فێربێت ئیتر دوای ئه‌وه‌ی قوڵ ده‌بێته‌وه له بواره‌كه‌ی داهێنانی تیا ده‌كات یان شێوازه‌كه‌ی ده‌گۆرێت ئه‌مه‌یان جیاوازه به‌ڵام وه‌كو سه‌ره‌تا بۆئه‌وه‌ی له ئامێره‌كه به‌باشی فێربیت ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی فێربیت.
* كاریگه‌ری موزیكی بیانی به (ئه‌رێنی و نه‌رێنی) له‌سه‌ر شوناسی موزیكی كوردی چۆن ده‌بینت؟
- به‌داخه‌وه له كوردستان موزیكی بیانی كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌رتاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌جۆرێك به‌هۆی كاریگه‌ری موزیكی بیانی خه‌ریكه موزیكی كوردی نانسرێته‌وه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ره.. من پێم خۆشه سوود له موزیكی بیانی وه‌ربگرین به‌شێوه‌یه‌ك به‌كار بێت كه موزیكی كوردی سوودی لێوه‌ربگرین نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك به‌كار بێت كه‌به‌رگێكی بیانی بكه‌یت به موزیكی كوردی تا ئه‌وراده‌ی نه‌ناسرێته‌وه.. زۆر به‌داخه‌وه كه‌سانێك به‌و جۆره ئیش ده‌كه‌ن جێگه‌ی داخه كاتێ گوێ له‌هه‌ندێ گۆرانی یان له‌هه‌ندێ موزیك ده‌بێت كه‌سه‌كه كورده هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان له كاره‌كه‌یان كردوه كوردن به‌ڵام هیچ مۆركێكی كوردی پێوه‌نییه ئه‌وه‌ند مۆركی بیانیان به‌كار هێناوه نازانیت ئه‌مه كارێكی كوردییه.
* هه‌ندێ له گۆرانیایه‌كانی ئێستا ته‌نیا چه‌ند رۆژێك گوێگریان ده‌بێت له دواییدا ون ده‌بن هۆكاره‌كه‌ی ئاوازه‌كه یاخود تێكسته‌كه یان بۆ ده‌نگه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- راستییه‌كه‌ی هۆكار زۆرن ئاواز كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، تێكست كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ده‌نگه‌كه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌و ستایله گۆرانیه‌ی كه هه‌ندێ له گۆرانیبێژه‌كان به‌كاری ده‌هێنن هه‌روه‌كو له‌وه‌ڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا به داخه‌وه هه‌ندێ گۆرانی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره به ستایلی بیانی هیچی له كوردی ناچێت كاتێ گوێ لێده‌گریت هیچ تام وچێژێكی نییه ئه‌وجا له ئێستادا زۆر زۆریش بووه وه‌نه‌بێت كه‌سێك یان دووان به‌وشێوازه كاربكه‌ن زۆرێك به‌و ستایله كار ده‌كه‌ن بۆیه گۆرانییه‌كه هیچ رۆحییه‌تی تیا نه‌ماوه كاره‌كان وه‌كو كارگه‌ی لێهاتووه هه‌رگۆرنی ده‌ریده‌كات ته‌واو ده‌ریده‌كات ته‌واو.. هه‌ندێ گۆرانیبێژ هه‌یه‌من هه‌رنایانناسم كاتێ له شوێنێك گوێت له گۆرانییه‌ك ده‌بێت لام سه‌یره ده‌پرسم ئه‌وه كێیه ئه‌وه چۆنه !؟ چونكه گۆرانیبێژ زۆر بووه گۆرانی بڵاوكردنه‌وه‌ش وه‌كو كارگه‌ی لێهاتووه له‌هه‌مان كاتداخه‌ڵكیش نه‌ئه‌وه‌نده كاتی هه‌یه گوێ له گۆرانییه‌كه بگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام چێژ له گۆرانییه‌كه وه‌رناگرێت بۆیه تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نییه به‌دوای ئه‌و گۆرانیانه بگه‌رێت.. خاڵكی تریش بۆتێكسته‌كه ده‌گه‌رێته‌وه به جۆرێك هه‌ندێ تێكست ئه‌وه‌ند ناشیرینه مرۆڤ حه‌ز ناكات گوێی لێبگرێت ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كان به نه‌مری نه‌مێنه‌وه.
* باشه‌چۆن ده‌توانین پارێزگاری له شوناسی موزیكی كوردی بكه‌ین؟
- له‌و كاته ده‌توانین پارێزگاری له شوناسی موزیكی كوردی بكه‌ین كاتێ هونه‌رمه‌ندان كار ده‌ن مۆركی كوردی له ده‌ست نه‌ده‌ن ، ماده‌م ئێمه كوردین ده‌بێ هه‌ر كارێك بكه‌ین مۆركی كوردی پێوه بێت ئه‌نجا شێوازی نووسینی موزیكه‌كه بێت به‌كارهێنانی ئامێره كوردییه‌كان بێت هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی كلیپه‌كان كه به‌داخه‌وه هه‌ندێ له كلیپه‌كان زۆر ناشرینن تا ئه‌و راده‌ییه‌ی حه‌زناكه‌یت مناڵه‌كشت ببینی چونكه ئه‌وه‌نده شتی نه‌شیاوی تیایه پێویسته ئه‌و كلیپانه‌ی ده‌كرێن شتی سه‌رنج راكێشی كوردی بێت مۆركی خۆی له ده‌ست نه‌دا.. ئێمه‌ده‌توانین هه‌م له ئاواز هه‌م له تێكست هه‌م له هه‌ڵبژادنی له‌و ده‌نگه‌ی كه‌ده‌نگ ده‌بێژێت مۆركی كوردی له‌خۆ بگرێت له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌توانین موزیك و گۆرانی كوردی به‌ره‌و پێشه‌وه ببین وه ده‌توانیین سوود له شێوازی دانانی موزیكی ئه‌وروپی وه‌ربگرین سوود له‌لایه‌ن زانسته‌كه‌یان وه‌ربگرین به‌ڵام نابی مۆركی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.