بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بەردی بناغەی بەنداوی دووین، لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنرێت.
بەنداوی دووین، لەلایەن کۆمپانیای سێنک جێبەجێ دەکرێت، بەنداوەکە، توانای گلدانەوەی سهد ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار کیلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاو دادەپۆشێ، هەروەها بەرزییەکەی حهفتا و پێنج مەتر دەبێت.
بەنداوی دووین دەبێتە پاڵپشتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەولێر و ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.