بەگوێرەی ئامارێك كە دەستەی كەشناسی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی 60 ساڵی رابردوودا پلەكانی گەرما لەعێراق بە رێژەی زیاتر لە 10 پلەی سیلیزی بەرزبۆتەوە.
لە ئامارەكەدا بە نموونە ساڵی 1964 وەرگیراوە ( واتە 60 ساڵ بەر لە ئێستا)، ئەو كات پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق لەنێوان 39 بۆ 43 پلەی سیلیزی بوو.
دواتر هەر لە ئامارەكەدا ساڵی 1994 دیاریكراوە (واتە 30 ساڵ بەر لە ئێستا)، پلەكانی گەرمای ئەو كاتیش لەنێوان 41 تا 44 پلە بەرزبووە.
دواتریش هاتۆتە سەر ساڵی 2024، ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە عێراق تۆماركراوە، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 43 بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بووە.
لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە لە ماوەی 60 ساڵی رابردوودا پلەكانی گەرما لە عێراق بە ڕێژەی سەرووی 10 پلەی سیلیزی بەرزبۆتەوە.
پێشتریش رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری دابوو كە عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین كاریگەری كەشوهەوای لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشدابوو كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و دیاردەی وشكەساڵی لە عێراق، زەنگێكی مەترسیدارە بۆ تەواوی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.