Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:35

سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ئاهەنگی یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول كرد

کوردستان TV
100%


سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی سه‌رۆك بارزانی و خانەوادەی سەربەرزیی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول، یادی 63 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولی لە بناری چیای سەفین كرایەوە.

له‌ ئاهه‌نگێكدا كە بەهاوبەشی لە نێوان تۆڕی میدیای كوردستان و پارێزگاری هەولێر، رێكخستنی پێشمەرگە بەرێوەچوو ژماره‌یه‌ك گۆرانیبێژی ناوداری كوردستان به‌ چرینی چه‌ندین گۆرانی پڕ له‌ جۆشی نیشتیمان و گوزارشت له‌ جوانی خاك و ئاووهه‌وای كوردستان مه‌ڕاسیمه‌كه‌یان جوانتر كرد.

پاشان سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: ئیڕاده‌ی ئێمه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌رگیراوه‌ و ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ نه‌ما هیچ شتێك نامینێت.

سەرۆك بارزانی گوتیشی: شۆڕشی ئه‌یلوول شۆڕشێكی چه‌كداری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی بوو و دۆزی كوردی به‌ جیهان ناساند.

سەرۆك بارزانی هیواشی خواست هه‌موو گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و رووحییه‌ته‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.