دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەری هه‌ولێر قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی هاوکاریی دارایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر دووکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی قەیسەریدا دابەش دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاوکارییە داراییەکەی سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، لەنێوان دوو تا بیست ملیۆن دینار دەبێت و بەپێی قەبارەی زیانەکان، بەسەر دووکاندارەکاندا دابەش دەکرێت، هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر حه‌وتی ئێواره هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر زیانلێكهوتووان دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه بۆ جاری دووه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێری كردوو، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ڕاسپارد کە پرۆسەی چاکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری خێراتر بکەن.
جێی باسه شەوی پێنجی ئایاری دووهه‌زار و بیست و چوار ئاگر لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.