وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەرزانبوونی نرخی بەنزین، بڕیارێكی بەپەلەی دەركرد و رێگەی دا بەنزینی بازرگانی بێتە نێو هەرێمی كوردستانەوە.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە مەبەستی دابینکردنی بەنزینی پێویست و زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا، لە فەرمانێکی وەزاریدا ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد.
هاوردەكردنی ئەو بەنزینە بە مەرجێک دەبێت كە بە پێی رێنمایی و ئەو کوالێتییە بێت كە لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە.
دەقی نووسراوەكەی وەزیرارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.