Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 08:29

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ری ده‌گرن

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی9ی2024 مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: خانەنشینانی شارستانی،خانەنشینانی پێشمەرگە،کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراون،خاوەن پێداویستیی تایبەت،زیندانە سیاسییەکان،مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی،دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان،کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان.
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ری ده‌گرن: 
وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی داد
ئەنجوومەنی دادوەریی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی پلاندانان

 رۆژی پێنجشەممە،ش 05-09-2024، مووچەی ئەم دامەزراوانە دابەش دەکرێت:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)
ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
یەکەی 70 و 80
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران

به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.