Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:02

بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار پرۆژه‌ى دروستكردنى دوو پرد له‌ شارى هه‌ولێر جێبه‌جێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار، پرۆژەی دروستکردنی دوو پرد لە تووڕەق و گوندی سوێری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن.
تا ئێستا 75%ی کارەکانی پرۆژەکان تەواو بوونه‌ و کارکردنیش تێياندا بە باشی بەڕێوە دەچێت و هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بخرێنە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
شايانى باسه‌ ئەو دوو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.