Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:48

سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

میدیایەكی ئێرانی وادەی سەردانی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێرانی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئاشكرا كرد.

ئاژانسی (ئەخبار عاجلە) لەسەر زاری بەرپرسێكی ئێرانی گواستییەوە: مەسعوود پزیشكیان لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكات.

راشیگەیاند: سەردانەكەی بۆ بەغدا، یەكەمی سەردانی پزیشكیان دەبێت بۆ دەرەوەی ئێران لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە تەمووزی رابردوودا.

هەروەها رایگەیاند: دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی نیۆیۆڕك دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.

بەگوێرەی زانیاری میدیاكە، لەسەردانەكەدا هەریەك لە وەزیری دەرەوە و ناوخۆ و نەوت و نیشتەجێكردن و پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران، یاوەری پزیشكیان دەبن بۆ بەغدا.

مانگی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی داوەتنامەیەكی ئاراستەی مەسعوود پزیشكیان كردبوو بۆ سەردانیكردنی بەغدا دوای رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری ئێران.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.