ئەمشەو چوارشەممە كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە باكوری شاری بەغدا لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە كوژرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: ئەمشەو كارمەندێكی وەزارەتەكەمان لە بنكەی تارمییە لە باكوری بەغدای پایتەخت لەبەردەم ماڵەكەیدا لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە بە چەكی دەمانچە تەقەی لێ كرا و كوژرا.
راشیگەیاند: لێكۆڵینەوەكانمان لەبارەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە و ئێستا بەدوای تاوانبارەكەدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی رووبەڕووی دادگا بكرێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا لە شاری بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، لەلایەن ماتۆڕسوارەكانەوە چەندان كارمەند و هاووڵاتی دیكە هاتوونەتە كوشتن و تا ئێستاش بەشێكی زۆری تاوانبارەكان نەدۆزراونەتەوە و دەستگیر نەكراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.