Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:01

گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ سووننه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندرا

کوردستان TV
100%


 
له‌ په‌رله‌مانی عێراق گه‌وره‌ترین كوتله‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ سووننه‌كان راگه‌یه‌ندرا كه‌ 55 په‌رله‌مانتار له‌خۆ ده‌گرێت و له‌سه‌ر كاندیدێكی نوێ بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێككه‌وتن. 

هه‌ر یه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌كانی ته‌قه‌دوم، جه‌ماهیری نیشتمانی، هاوپه‌یمانی حه‌سمی نیشتمانی، سه‌داره‌، پرۆژه‌ی نیشتمانی عێراقی و فراكسیۆنی ده‌ستپێشخه‌ری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیان پێكهێناوه‌ كه‌ په‌نجا و پێنج په‌رله‌مانتاری سووننه‌ له‌خۆ ده‌گرێت. 

هه‌ر شه‌ش لایه‌ن رێككه‌وتوون كاندیدێكی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستنیشان بكه‌ن و پێشكه‌ش به‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنێكدا ده‌نگی پێ بدرێت و ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

 دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 14ی تشرینی دووه‌می2023 دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆتایی به‌ ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێرۆاق هێنا، تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه‌.
 

هاوپەیمانی "ئەلئەزم" بە سەرۆکایەتی موتەنا ئەلسەمەڕائی و هاوپەیمانی "سەروەری" بە سەرۆکایەتی "خەمیس ئەلخەنجەر" ئەمڕۆ چوارشەممە پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدکردنی پەرلەمانتار مەحمود ئەلمەشهەدانی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند .
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی هەردوو هاوپەیمانیەکەدا هاتووە، بڕیارەکەیان ”لە وەڵامی هەوڵی هێزە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دێت و بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لە… پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و بۆ ئەوەی نەکەوێتە ناو هەڵەی دەستورییەوە”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەش هێزی پەرلەمانی سوننە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند، کاندیدێکی نوێ پێشکەش دەکەن بۆ داگیرکردنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبری محەمەد حەلبوسی لەکارلادراو، ئەوەش پشتڕاستی دەکەنەوە کە خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانن.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەکە لە دوایین کۆبوونەوەیان جەختیان لەسەر پابەندبوون بە یاسا و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و پەنا نەبردنە بەر هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی ئەلحەلبوسی داوای دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتیان کردەوە کە دژی بیرۆکەی دووبارە کردنەوەی کاندیدەکانن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەروەها مانەوەی کاندیدەکان بەمەرجێک یەکێکیان هەڵبژێردرێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەبووان ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران دوای چلەمین سەردان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.