دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمهریكا دهڵێت: بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا دەکات جیهان بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەمی هەنگاو بنێت.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئیلۆن ماسک، ملیاردێرى ئەمهریکى و خاوەنی كۆمپانیای تێسلاو تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند، بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا دەکات جیهان بەرەو جەنگی جیهانیی سێیەمی هەنگاو بنێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەرۆکی ئەمهریکا بووایە، هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە رووی نەدەدا. دۆناڵد ترهمپ خواستی خۆی بۆ دوستکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی هاوشێوەی ئیسرائیل خستەڕوو و گوتی، بۆچی وڵاتەکەی هاوشێوەی ئیسرائیل گومەزی ئاسنینی نەبێت بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی. ترهمب وتیشی: ئهمهریكا له رێگهی ناتۆوە یەکێتیی ئهوروپا دەپارێزێت، وڵاتانی ناو یەکێتیەکە ئەو دۆخەیان قۆستووەتەوە و ئەمریکا بەکاردێنن.
ترهمپ رەخنەی توندی ئاڕاستەی بایدن و ئیدارەکەی گرت و بە خراپترین ئیدارە لە مێژووی وڵاتەکەیدا لە قەڵەمیدا، ههروهها جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمهریکای بە هۆکاری دروستبوونی کێشەی دارایی وڵاتەکەی زانی.
لەبارەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور ترەمپ رایگەیاند، سەرۆکەکانی وەکو کیم جۆن ئون تەنیا لە زمانی هێز تێدەگەن، گوتیشی "کیم جۆن ئون، حەزی بەچارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا نییە و پێیگوتووە کە بایدن کەسێکی گەمژەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.