Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:57

وڵاتان لە رازیكردنی ئێران بۆ هێرشنەكردنە سەر ئیسڕائیل هەرەسیان هێناوە

کوردستان TV
100%

سەرجەم هەوڵە دبلۆماسییەكان لەسەر ئاستی جیهان بۆ رازیكردنی ئێران سەبارەت بە هێرشنەكردنە سەر ئیسڕائیل هەرەسی هێناوە، ئەو وڵاتە پێداگیری لەسەر ئەوە دەكات تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە و پێشێلكردنی سنووری خاكەكەی بكاتەوە.

ماڵپەڕی (ئەكسیوس)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە: دوایین هەوڵی رازیكردنی ئێران بۆ هێرش نەكردنە سەر ئیسڕائیل لەلایەن وەزیری دەرەوەی هەنگاریاوە بووە، بەڵام ئەم هەوڵەش وەك ئەوانی دیكە فەشەلی هێناوە.

بڵاویشی كردەوە: ئێران بە سەرجەم وڵاتانی جیهانی گوتووە، دەبێت ئیسڕائیل باجی هێرشەكەی هەفتەی رابردووی سەر تاران بدات كە بەهۆیەوە ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس هاتە كوشتن.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئێران لە وەڵامی سەرجەم هەوڵە دبلۆماسییەكاندا گوتوویەتی ئیسڕائیل هێڵی سووری بەزاندووە و هیچ پاساوێك بۆ هێرشنەكردنیان نەماوە، بە دڵنیاییشەوە وەڵامیان بۆ ئەو وڵاتە خێرا و بەهێز و جەرگبڕ دەبێت.

هەفتەی رابردوو هەر دوای هێرشەكەی ئیسڕائیل و كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردبوو هێرش بكەنە سەر ئیسڕائیل و وەڵامێكی توندیان بدەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.