Erbil 15°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 21:02

هەواڵێكی تایبەت بۆ ئەوانەی كێشەی قەڵەوییان هەیە

کوردستان TV
100%

کێشی زیادە و قەڵەوی بەشێوەیەکی بەرچاو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنە مەترسیدارەکان زیاد دەکات، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرە و چەند جۆرێکی شێرپەنجە. ئەم مەترسییە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی بارستەی جەستە (BMI) زیاد دەکات.

خۆشبەختانە زۆرێک لە هۆکارەکانی کێشی زیادە و قەڵەوی دەتوانرێت ڕێگری لێ بگیرێت. زۆرجار هۆکاری بنەڕەتی ناهاوسەنگییە لەنێوان وەرگرتنی کالۆری و بەکارهێنانی کالۆری، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆراکە چڕ و چەورییە زۆرەکان و شەکردارەکان و کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی بەهۆی شێوازی ژیانی مۆدێرنەوە.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی قەڵەوی، پێویستە وەرگرتنی کالۆری لە چەوری و شەکرەکان کەمبکرێتەوە و پرۆتین و میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەزاتەکان لە خۆراکدا زیادبکرێن.

هەروەها پێویستە چالاکیی جەستەیی بەردەوام 60 خولەک لە رۆژێکدا بۆ منداڵان و 150 خولەک لە هەفتەیەکدا بۆ گەورەکان ئەنجام بدرێت.

هەروەها بۆ کۆرپە، شیرپێدانی سروشتی بۆ ماوەی شەش مانگی یەکەم مەترسی قەڵەوی لە داهاتوودا کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.