رووسیا بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك لە سەربازەكانی قەدەخە دەكات و سهرپێچیكرانیش رووبه‌رووی سزا ده‌بنه‌وه.
لیژنەی بەرگری لە پەڕلەمانی ڕوسیا به نیازه به رێگه‌ی یاسایەك، هەڵگرتنی مۆبایلی زیره‌ك لەلایەن سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی قەدەخە بكات.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئەو مۆبایلانه توانای پەیوەستبونیان بە ئینتەرنێت و هەڵگرتنی داتا و دەستیشانیكردنی شوێنی سەربازەكان هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هه‌ر جۆره ئامێرێكی دیكه‌ی ئەلیکترۆنی دیکەش كە بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ و دەنگ و گواستنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێن بەكاردێت، بەهەمان شێوە بەكارهێنانی له‌لایه‌ن سه‌ربازیان سوپاوه قەدەخە دەكرێت.
به گوێره‌ی پرۆژه یاساكه سهرپێچیكران رووبه‌رووی سزا ده‌بنه‌وه كه سزاكه‌ی بریتیه له 10 بۆ 15 رۆژ زیندانیكردن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت له هێرشێكی سوپای ئۆكرانیا بۆ سه‌ر سەربازەكانی ڕوسیا كه تیایدا نزیكەی100 سەربازی ڕوسیا کوژران، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەکارهێنانی بەربڵاوی مۆبایل لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە، هۆکاری سەرەکی زۆری قوربانیەكان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.