Erbil 23°C شەممە 28 ئەیلوول 23:20

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل ھەنییە، بەپەلە کۆدەبێتەوە.

ڕووسیا کە سەرۆکی خوولی ئەنجوومەنەکە دەکات ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ی8ی2024،ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوە بەپەلەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئێران بووە و لەلایەن ڕووسیا، جەزائیر و چینەوە پشتیوانی لێکراوە.

دوای كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.