Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:35

له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییدا

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 31-7ساڵیادی كۆچی دواییكردنی، پێشمەرگەو نووسەر و رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری ناوداری كورد و كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردستان فەلەكەدین كاكەیییه‌.

كاكه‌یی‌ ناوی ته‌واوی (فەلەکەدین سابیر حەمود)ە،  لەساڵی (1943) لەناو خێزانیكی ئاینی كاكه‌یی له‌ شاری کەرکوک لە دایکبووە،ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بووە، لە کابینەی سێیەم و پێنجەم وەزیری رۆشنبیری بووە.

فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خاوه‌نی چه‌ندین كتیب و لیكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی و ئاینی و رۆشنبیری بووه‌، وه‌ك سیاسه‌تمه‌داریكی میانره‌یش دانراوه‌، كه‌سێكی شاره‌زاش بووه‌ له‌ كاروباری ئایینی كاكه‌یی و زه‌رده‌شتی، رۆڵی به‌رچاویشی له‌ نووسین و لێكۆلینه‌وه‌دا هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئایینانه‌.

ژیاننامه‌ی‌ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی‌:
* فه‌له‌كه‌دین سابیر كاكه‌یی ناسراو" به‌ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" له‌ ساڵی 1943 له‌ دایك بووه‌.
* نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس بووه‌.
* له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1957 ـ 1959 ده‌ستی به‌ چالاكی قوتابی و لاوان كردووه‌.
* له‌ ساڵی 1965 تێكه‌ڵ به‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌، سه‌رباری نووسینی وتاری ئه‌ده‌بی و وتاریشی له‌ زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به‌ پێچه‌وانشه‌وه‌.
* 1962 یه‌كه‌مین چیرۆكی كوردی نووسیوه‌ و بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌.
* له‌ ساڵی 1964 ده‌ستی كردووه‌ به‌ نووسین به‌ زمانی عه‌ره‌بی.
* له‌ ساڵی 1967 له‌ به‌غدا، رۆمانی" بیتاقه‌ی یانسیب"ی چاپكردووه‌.
* تا ساڵی ناوبراو چه‌ندین چیرۆكی به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیوه‌، سه‌رباری وتار گه‌لێكی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێڕان له‌ كوردی بۆ عه‌ره‌بی و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
* له‌ نیسانی 1967 له‌ ژیانی نووسینیدا گۆڕانكارییه‌كی له‌ ژیانی نووسینیدا به‌سه‌ردا دێت و ده‌چێته‌ ڕێز په‌یامنێران و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی" ته‌ئاخی"، كه‌ رۆژانه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا ده‌رده‌چوو، كه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌.
* وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له‌ ته‌ئاخی كاری كردووه‌، ئینجا بووه‌ته‌ نووسه‌رێكی جێگیر و نووسه‌ری لاپه‌ڕه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له‌ ساڵی 1973، له‌ 2003بووه‌ته‌ سه‌رنووسه‌ر و ئێستاش خاوه‌ن ئیمتیازیه‌تی.

* هه‌روه‌ك سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه‌ و گۆڤاری دیكه‌ی به‌ كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌، جا چ له‌ شار، یان شاخ له‌ كاتی به‌رگریدا.

* له‌ ساڵی 1974 بووه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌ ناو شۆڕش و به‌ پڕاكتیك بۆته‌ سه‌رنووسه‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان، واته‌ له‌ ساڵی 1974ه‌وه‌ تا 1994 به‌ به‌رده‌وامی سه‌رپه‌رشتی كردووه‌، واته‌ به‌ درێژایی بیست ساڵ بێ پچڕانه‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ هۆی وه‌ستانی ئێزگه‌وه‌ به‌ هۆی سیاسیی، كه‌ هه‌ندێك جار راده‌وه‌ستا.

* له‌ 1980 ـ 1991 به‌ پڕاكتیك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی" خه‌بات" بوو، كه‌ به‌ نهێنی له‌ شاخ ده‌رده‌چوو.
* له‌ ساڵی 1993 ـ 2001 به‌ سه‌رنووسه‌ری" خه‌بات"، كه‌ دامه‌زرا و هه‌فتانه‌ ژماره‌یه‌كی لێ ده‌رده‌چوو.
* به‌ درێژایی ساڵانی 1960ـ 1974 رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ چالاكییه‌كانی سه‌ندیكا، جه‌ماوه‌ری و جوتیارییه‌كان و كرێكارییه‌كاندا.
* له‌ ساڵی 1979 به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ئه‌وجا بۆته‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌ هه‌مان ساڵدا و تا ئێستاش له‌ ناو سه‌ركردایه‌تی حزبدا ماوه‌.
* له‌ 1992 له‌ یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مانی كوردستان" ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان" هه‌ڵبژێردراوه‌.
* له‌ 1996 بوو به‌ وه‌زیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا له‌ ساڵی 2000 ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌، جا بووه‌ به‌ وه‌زیری هه‌رێم.
* له‌ 2006دووباره‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ به‌ وه‌زیری رۆشنبیری.
* له‌ ساڵی 1992 تا 2005 ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه‌.

* سه‌رقاڵبوونی نه‌یهێشتووه‌ كتێب ده‌ربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی داوه‌ هه‌ندێك كتێب ده‌بكات، له‌وانه‌:
1 ـ رۆمانی یانسیب ساڵی 1967، به‌غدا به‌ زمانی عه‌ره‌بی.
2 ـ كورته‌یه‌ك له‌ شانۆی كوردی، موقه‌ڕات جه‌به‌لی له‌ كوردستان له‌ ساڵی 1984 به‌ عه‌ره‌بی.
3 ـ له‌ باری خوێندن له‌ كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ شاخ 1985.
4 ـ كاروانی كاری به‌ره‌یی1985، له‌ شاخ، ده‌رباره‌ی پاكتاوی هزری سیاسیی عێراقی بۆ ئۆپۆزسیۆن تا ئه‌و ماوه‌یه‌.
5 ـ قه‌زافی و كێشه‌ی كورد، به‌شی یه‌كه‌م، له‌ شاخ 1989.
خاوه‌ن ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كتێبه‌ و چه‌ندین كتێبی دیكه‌شی به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده‌ی چاپه‌.
شایانی باسه‌ نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ 31-7-2013 به‌نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.