Erbil 17°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 20:52

کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمنیی لە ئێران لەبارەی كوژرانی ئیسماعیل ھەنییە ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات کە لە میانیدا كوژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی7ی2024، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشێکی ئیسرائیلدا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان ئیسماعیل ھەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێی ئێران، کوژراوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئەو ڵاتە، ئیبراھیم ڕەزایی ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ لیژنەکەیان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمنی لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە بووە بەھۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، ئەنجام دەدات.

ئیبراھیم ڕەزایی ئاماژەی بەوەشداوە کە بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەبارەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە لە تاران.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.