بەکارهێنانی "شەفتی مووسی تراشکردن" لە سه‌رتاشخانه‌كان قەدەغە کرا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایدهگهێنێت: پێویسته سه‌رتاشخانه‌كان گوێزانی سەفەری بەکاربهێنن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه،د.سه‌ركار سورچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەت بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی گوێزانی سەفەری ( Disposable ) کە تەنها یەک جار بەکاربێنن.
راشیگه‌یاندووه، ئەم بابەتە بکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان .
د. سه‌ركار سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک . لەو رۆژەی کە بڕیارەکە دەرچووە دەکەوێتە واری جێبەجێکردن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.