ترەمپ ڕایدهگهێنێت، شکستپێهێنانی هاریس زۆر ئاسانتر دەبێت لە بایدن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، لە لێدوانێكیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئهمهریكی ڕایگهیاند، دوای کشانەوەی بایدن لە ڕکابەرییەکانی سەرۆکایەتی ئەمهریکا پێموایه شکستهێنان بە كامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمهریکا زۆر ئاسانتر دەبێت لە شکستپێهێنانی بایدن.
هەروەها جۆ بایدن کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی ئێستای ئەمهریکای بە خراپترین سەرۆک وەسف کرد له مێژووی وڵاتهكهی. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتهكهی لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمهریکا ڕاگەیاند.
بایدن ئاماژەی بەوەشکردووە، له بەرژەوەندی حزبەکەم و وڵاتەکەمدایە کە دەست لەکاربکێشمەوە و تەنیا سەرنجم لەسەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانمه وەک سەرۆک کۆمار تا كۆتایی خولهكهم. هاوكات بایدن پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی جێگرەکەی کامالا هاریس بۆ پۆستی کاندیدی پارتی دیموکراتهكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمهریکا له ئهمساڵدا ڕاگەیاند.
جێی ئاماژهیه، ئەم ڕاگەیاندنەی بایدن دوای ھەڵمەتێکی گوشاری چەند ھەفتەیەک دێت لەلایەن سەرکردە و ڕێکخەران و خێرخوازانی دیموکراتەکانەوە کە بە ئاشکرا داوای کشانەوەی بایدنیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.