Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:49

ئه‌مڕۆ ڕێز له‌ نووسه‌ر پیرداود مه‌خمووری ده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ مه‌ڕاسیمی رێزلێنان بۆ نووسه‌ر و فۆلكلۆرپه‌روه‌ر (پیرداود مه‌خمووری)به‌رێوه‌ده‌چێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌20/7/2024 له‌ ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی ڕێزلێنان له‌ نووسه‌ر و وه‌رگێر و فۆلكلۆرپه‌روه‌ر  شاعیر(پیرداود مه‌خمووری) سازده‌كات.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین بڕگه‌ی هه‌مه‌جۆر ئه‌ده‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێن و به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر ئیسماعیل به‌رزنجی به‌رز ده‌نرخێنێت.

رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ باره‌گای یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد/ لقی هه‌ولێر( هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو)  هه‌ولێر به‌رێوده‌چێت.

نووسه‌ر پیرداود مه‌خمووری خزمه‌تێكی زۆری بواری ئه‌ده‌بی  و رۆژنامه‌نووسی و بواری فۆلكلۆری كوردی كردووه‌ خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه‌.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.