سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت، پشتگیری له‌و هه‌وڵانه ناكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ناكه‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق ناكه‌ین و ئێمه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق سووریا ناكاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به نێوه‌ندگیری ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سووریا ده‌درێت.
پێشووتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ته‌نیا گروپه چه‌كداره‌كانی توڕه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.