Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:18

ملیاردەرە ئەمریکییەکان نیگەرانن لە بەربژێربوونی بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

کوردستان TV
100%


لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریی ئەمریکا، نیگەرانی سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە کە یارمەتیدەری سەرەکی دیموکراتەکانن، لەبارەی بەربژێربوونی بایدن، زیاتر دەبێت.

دیبەیتی27ی حوزەیران لە نێوان بەربژێری دیموکراتەکان جۆ بایدن و بەربژێری کۆمارییەکان دۆناڵد ترەمپ وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی ٥ی تشرینی دووهەم، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

کاتێک هەست کرا بایدنی تەمەن 81 ساڵ بە هۆی تەندروستییەوە بە لاوازی لە بەرامبەر ڕەکابەرەکەی ترەمپدا دەرکەوت. 

ئەوە بووە هۆیە ئەوەی بەشێک لە دیموکراتەکان و بەرپرسانی میدیایی نزیک لە پارتەکە داوا بکەن کە بایدن لە ڕکابەرییەکە بکشێتەوە و لە ناو ئەو کەسانەدا حەوت ئەندامی کۆنگرێسیش دەبیندرێت.

بەشێک لەو کەسانەی کە خوازیاری کشانەوەی بایدن، ملیاردەرە ئەمریکییەکانن کە یارمەتی سەرەکی دارایی پارتەکە لەوانەوە دابین دەکرێت.

لە بەرامبەر ئەو ویستەشدا، بایدن جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەندروستی زۆر باشە و لە هەموو کاتێک باشتر دەتوانێ ڕکابەری ترەمپ بکات و بۆ دووهەم جار شکستی بدات.

یەکێک لەو کەسانەی هایم سابان'ە کە دامەزرێنەری کۆمپانیای "BVS Entertainment’ın"ە. ناوبراو کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئیسرائیلییە. سابان لە پۆستێکی ئەلیکترۆنیدا بۆ ڕاوێژکارانی بایدن، ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا گرتبوو.

ڕێد هاستینگ، ملیاردەرێکی ئەمریکییە کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی Netflix و بەخشێنەرێکی سەرەکی دیموکراتەکانە. هاستینگ داوای لە بایدن کردووە کە ڕێگە بدات کەسانی دیکەی بەهێزی ناو پارتەکە بەربژێر بن.

هەروەها جۆرج کلۆنی کە یەکێکە لە ئەکتەرەکانی سینەماش، کە یارمەتیدەرێکی سەرەکی دیموکراتەکانە، لە گوتارێکدا لە NYT، داوای کشانەوەی لە جۆ بایدن کردبوو.

گیدۆن ستێن، کە سەرۆکی سندووقی "Moriah Fund"ی ئەمریکایە و بەخشێنەرێکی سەرەکی ڕێکخراوەکانی دیموکراتەکانە، بڕیاری داوە کە یارمەتییە ٣.٥ ملیار دۆلارییەکەی بۆ دیموکراتەکان ببڕێت.

هەریەکە لە ئابیگال دیزنی وەک خاوەنی کۆمپانیای "The Walt Disney" و کارلا ژوروستێن، کە بەخشێنەرێکی دیموکراتەکانە، لە دوو هەڵوێستی جیاجیادا، یارمەتییەکانیان بۆ پارتەکەیان ڕاگرتووە و دوایان کردووە کە بایدن لە ڕکابەرییەکان بکشێتەوە و دەرفەت بدات بە کسانی دیکە بۆ ئەوەی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئەمریکا مسۆگەر بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.