Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:16

ریزبەندی گرانترین وڵاتی جیهان بۆ ژیان

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی نوێترین تۆژینەوە دەركەوتووە گرانترین وڵات لە جیهاندا بۆ ژیانكردن وڵاتی سویسڕایە، هەروەها ئەمەریكا و چینیش لە ریزبەندی 10 گرانترین وڵاتی جیهان دیاریكراون.

ماڵپەڕی (نۆمبیۆ)ی جیهانی بڵاوی نوێترین ریزبەندی گرانترین وڵاتی جیهانی بۆ ژیانكردن راگەیاندووە.

لە ریزبەندییەكەدا یەكەم وڵات سویسڕا دیاریكراوە كە بۆ هەر تاكێك بۆ ژیانێكی باش و كرێی نیشتەجێبوون لە رۆژێكدا زیاتر لە 74 دۆلاری پێویستە.

لە ریزبەندی دووەم وڵاتی سەنگافورە دانراوە كە بۆ ژیانكردنێكی باش رۆژانە 72 دۆلار پێویستە.

دوای ئەوانیش هەریەك لە وڵاتانی ( هۆنگ كۆنگ – چین، ئایسلەندا، دوورگەی ئەلباهاما، ئەمەریكا، ئیرلەندا، ئوستڕالیا، نەرویج و لۆكسەمبۆڕگ) دێن، كە هەر تاكێك لەم وڵاتانە بۆ ژیان و كرێی نیشتەجێبوون رۆژانە زیاتر لە 50 دۆلاریان پێویستە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.