سەرەڕای داواکاری بۆ کشانەوەی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بایدن ده‌ڵێت لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا دەمێنمەوە و لە ساڵی 2024 شکست بە تڕەمپ دەهێنم.
بڕیاره ئەمڕۆ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا بگەڕێتەوە سه‌ر ڕێڕەوی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، ئه‌مه سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی سیاسەتمەدارانی دیموکرات بۆ ناچارکردنی دەستبەرداری کاندیدبوونەکەی، پێش ئەوەی میوانداری لوتکەی ناتۆ ده‌ستپێبكات له هه‌فته‌ی داهاتوو له واشنتۆن.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیدا ده‌مێنێته‌وه بۆ ئەوەی له ڕکابەرە سەرەکییەکەی كه دۆناڵد ترەمپه بباتەوە. گوتیشی وه‌ك چۆن له ساڵی2020 شكستم به تڕه‌مپ هێنا ئه‌مساڵیش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جارێكی دیكه شكستی پێدهێنمهوه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ئەمه‌ریکا له دوو تویتدا گوتی هیچ کاتێک لەوە گەشبین نەبووم بە داهاتووی وڵاتەکەمان، لە تویتەکەی تریشدا گوتی ئامادەم خەباتی بۆ بکەم.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تیانكرده‌وه كه بایدن له پۆستی سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان دووربخرێته‌وه، به‌ڵام كۆده‌نگبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه بكشێته‌وه به‌هۆی خراپی ئه‌و دیبه‌یته‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.