دوای ئەو مشتومڕەی کە لەسەر دیبەیتی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا هاتۆتە گۆڕێ، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە" بایدن لە ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ناکشێتەوە.
گوتەبێژی کۆشکی سپی کارین جان پییەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد.
پییەر جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک بایدن لە ڕۆژی دیبەیتەکەدا سەرمای بووە و تەندروستی باش نەبووە و بۆیەش پچران لە دەنگیدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو شەوە "شەوێکی باش نەبووە".
گوتەبێژی کۆشکی سپی کارین جان پییەر گوتیشی، ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی کە بیانوو بۆ کشانەوەی سەرۆک بایدن هەبێت و پێمان وایە دیبەتی زۆر سەرکەتوومان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.