Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:10

خامنەیی: ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بوو

کوردستان TV
100%


ڕێبەر ئێران ئایەتوڵڵا، عەلی خامنەیی باسی لەوە کرد ڕێژەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی سەرکۆماردا کە لە 28ی حوزەیراندا بەڕێوەچوو سەدا 40 بووە کە ئەوەیش لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بۆچوونەی پێیوایە ئەو ڕێژەی سەدا 60ی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا نەکردووە دژی ئیدارەی وڵاتە، دروست نییە.

بەپێی تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، خامنەیی لە میانی پێشوازی کردن لە بەڕێوەبەرانی پەیمانگای ئیلاهیاتی شەهید موتەحەری لە تاران، گوتارێکی پێشکەش کردووە.

لە گوتارەکەیدا خامنەیی باسی لە کەمی ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی سەرکۆمار لە 28ی حوزەیراندا کردووە و، ڕایگەیاندووە: "ڕێژەی بەشداری لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا لە خوار چاوەڕوانییەکان و بە پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە بوو، پێویستە سیاسەتمەداران و کۆمەڵناسان لە هۆکاری ئەمە بکۆڵنەوە".

خامنەیی ئاماژەی بەو سەدا 60ى کرد کە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکەدا نەکردووە و، ڕایگەیاند: "دەکرێت کەسانێک هەندێک بەرپرس تەنانەت سیستمی ئیسلامیان خۆشنەوێت، بەڵام ئەو بۆچوونە تەواو هەڵەیە کە هەر کەسێک دەنگی نەدابێت لەگەڵ ئەم کەسانەدا هاوڕایە".

گوتیشی: "ئەوانەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامیان خۆشدەوێت و خوازیاری گەشەسەندنی وڵاتن دەبێت بە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوە نیشان بدەن. دووەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆمار زۆر گرنگە".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.