Erbil 31°C پێنجشەممە 15 تشرینی یەکەم 14:54

کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەست پێ دەکات

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بارانبارین لە بەشی ڕۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند، پاشان بارانبارین بە پچڕپچڕی لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەبارێت. لە شەودا کاریگەریی بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت و ئەگەری هەورەبروسکە هەیە.

هەروەها کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند: پلەی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینی 16ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت، هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت. لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان پێنجشەممە هەینی
هەولێر 34 32
سلێمانی 32 30
دهۆک 32 29
هەڵەبجە 32 31
زاخۆ 33 31
چەمچەماڵ 36 33
پیرمام 30 28
گەرمیان 36 35
حاجی ئۆمەران 22 20

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.