گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی عەلی فالح زێدی و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییە بەتاڵەکان کۆ ببێتەوە.
د. دانەر عەبدولغەفار عەزیز، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێرە فەرمییەکانی خۆی بۆ شایستە وەزارییەکانی لە کابینەکەی زێدی بەمشێوەیە دیاری کردووە:
- د. فارس شێخ سدیق بریفکانی: بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
- رێباز محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد (رێباز حەملان): بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر ئەم بەربژێرانە و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکانی دیکەی کابینەکەی عەلی زێدی بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.