ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم بڕیارەكانی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای رەت كردەوە سەبارەت بە گۆڕین و دانانی بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا.
دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاكان سەر بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بە نووسراوێكی فەرمی رایگەیاندووە كە بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یاسایی نین و پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانن.
لە نووسراوەكەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاكان هەروەها هاتووە كە سەرجەم ئەو بڕیارانەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دراون ڕەت دەكەینەوە.
دەقی نووسراوەكەی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاكان سەر بە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق سەبارەت بە بڕیارەكانی كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.