سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵایی دادوه‌ریی له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە لایەن دکتۆر محەمەد ئەلتەمیم و دکتۆر فوئاد حوسێن جێگرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەردانەكهیدا سەرۆک بارزانی چه‌ندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها سەرۆک بارزانی لە بەغدا له‌گه‌ڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد .
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له به‌غدا سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ و سبەی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا 20 دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی عێراق دەبێت.
یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بوو، و دوای كۆبوونه‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سوودانی باسیان له‌وه كرد، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه‌یان هه‌بووه، و سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك نیه‌تێكی باش هه‌بووبێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشیی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له پای هه‌وڵه جدییهكانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، لای خۆیه‌وه‌ش سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی رولێكی گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق دا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.