نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە وڵاتی هیندستان بەهۆی قەرەباڵغی و كەوتنەژێرپێیان لە مەڕاسیمێكی ئایینیدا بەلایەنی كەم 100 كەس گیانیان لەدەست دا و سەدانی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە لە ناوچەی هاسراس لە هەرێمی ئەوتار برادیش لە باكوری وڵاتی هیندستان رووی دا.
لە كاتی ئەنجامدانی نوێژ لە مەڕاسیمە ئاینییەكەدا، بەهۆی قەرەباڵغی و زۆری ئامادەبووان رێژەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان كەوتنە ژێرپێیان، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەست دا.
ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان ئافرەتن، لەگەڵ چەندین منداڵ و پیاوێك.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی ئەوتار برادیش بڕیاری دا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی رووداوەكە پێكبهێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.