Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:34

مەکسیک.. لە رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی 2 باندی مادده‌ی هۆشبه‌ر 19 كه‌س كوژران

کوردستان TV
100%


له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریدا له‌ نێوان 2 باندی قاچاخچێتی و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان  له‌ باشوری مه‌كسیك نۆزده‌ كه‌س كوژران.

 وەزارەتی ئاسایشی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە پارێزگای تاباسکۆ، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا، تەرمی چوارده‌ کەس به‌ كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه‌. 

 دوو تەرمی دیکەش لەناو کابینەکەدا و دووانی دیکەش لە لایەک و کەسێکی دیکەش بە دووری نزیکەی 100 مەتر دۆزراوه‌ته‌وه‌. تاباسكۆ سنوری گواتیمالا و ویلایه‌ته‌ دراوسێكانی به‌ كه‌ناره‌كانی كه‌نداوی مه‌كسیكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌روه‌ك چیاپاس پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هۆی جوگرافیاوه‌ ڕێڕه‌وی گه‌وره‌ی قاچاخی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كۆچبه‌ران بوه‌، هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش به‌ ده‌روازه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵات ناوی ده‌به‌ن. 

توندوتیژی په‌یوه‌ست به‌ تاوانه‌ ڕێكخراوه‌كان له‌ مه‌كسیك له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ زیاتر له‌ 150 هه‌زار كوژراو 100هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوون، كاتێك فیلیپی كاڵدیرۆن سه‌رۆكی پێشووتریی مه‌كسیك له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ تاوه‌كو 2012هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی دژی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێكرد. 


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.