سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە تەقینێكی گەورە لە چێشتخانەیەكی پارێزگای ئەزمیر لە رۆژئاوای توركیا رووی دا و بەهۆیەوە كوژرا و برینداری لێ كەوتەوە.
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی توربالی لە سنووری پارێزگای ئەزمیر، تەقینەوە لە چێشتخانەیەك رووی دا.
راشیگەیاند: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان تەقینەكە لە ئەنجامی لێچوونی غاز روویداوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكراشی كرد كە لە ئەنجامی تەقینەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و 35ی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.