Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:11

له‌ كۆپا ئه‌مریكا به‌ڕازیڵ به‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پاراگوای تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆپا ئه‌مریكا به‌ڕازیل رووبه‌رووی پاراگوای بوویه‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ كۆپا ئه‌مریكا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی6ی2024، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ ڕووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای بوویه‌وه‌. 

یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕازیڵ به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك، چوار گۆڵەکەى بەڕازیڵ ڤینسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ و ساڤینهۆ و پاکیتا، كه‌ لە خولەکەکانى 35 و 43 و 45 و65 تۆماریان کرد، گۆڵەکەى پاراگوایش دیریتى لە خولەکى 48 تۆمارى کرد.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌ڕازیڵ بووه‌ خاوه‌نی چوار خاڵ و پارگوایش كه‌ خاوه‌نی هیچ خاڵێك نییه‌ ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.