ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا ماتیاس كیك ئاشكرایكرد، له‌و بروایه نه‌بوون هه‌لبژارده‌كه‌یان بگاته قۆناغ شازده‌ی یۆرۆ، سلۆڤینیا به‌درێژایی مێژوو هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی له‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا نیه، به‌ڵام توانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌سێ به‌رامبه‌ر بوون وه‌ك باشترین سێیه‌م له‌نێو چوار باشترینه‌كان بلیتی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆ به‌ده‌ست بێنن، سلۆڤینا له‌كۆتا گه‌ر توانی له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بێت.
له‌مباریه‌وه ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا ماتیاس كیك له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، به‌شێوازێك یاریمان كرد شایسته‌ی گه‌یشتن به‌قۆناغی داهاتوو بووین، چونكه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێك لهپالێوراوانی بردنه‌وه‌ی یۆرۆ یاریمان كرد.
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی سلۆڤینیا سوپاس و ستایشی یاریزانان و هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد، بۆیه كیك شانازی به‌و ده‌ستكه‌وته ده‌كه‌ن، له‌رابردوو سلۆڤینیا به‌شداری له‌جامی جیهانی 2002و 2010ی كرد، به‌ڵام نه‌تیوانی هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بێنێت، هاوكات له‌یۆرۆی دووههڤار به‌هه‌مان شێوه له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان بێ هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك ماڵئاواییكرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ توانی وه‌ك باشترین پله‌ی سێیه‌م بۆ یه‌كمجار له‌مێژوو بلیتی قۆناغی 16 به‌ده‌ست بێنت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.